كڕێژ یان توێشكی سەر Dandruffلەو كاتەدا پەیدا دەبێت كە گەشەی كەڕووی پیتیۆسپۆرۆن Pityrosporon لەپێستی سەردا زیاد بكات. ئەم كەڕووە لەسەر پێستی سەری هەموو كەسێكدا هەیە، بەڵام لە20%ی خەڵكدا هەوكردن Seborrheic dermatitis پەیدا دەكات و دەبێتە هۆی زیاتر و خێراتر هەڵوەرینی تۆشك. هۆكاری تووشبوون بەكڕێژ دەگەڕێتەوە بۆ لاوازبوونی سستەمی بەرگری لەش كە ڕێگا خۆش دەكات بۆ گەشەكردنی كەڕوو و بەكتریا لەپێستی سەردا، هەروەها تووشبوون بەكڕێژ لەوانەیە كە مەیلێكی زگماكیشی هەبێت. هەندێك نەخۆشی پێست وەكو سەدەف Psoriasis كە پەڵەی سووری زەق پەیدا دەكات لەسەر پێستی ئەنیشك و ئەژنۆدا، زۆر جار وەكو حاڵەتێكی كڕێژی سەخت سەرهەڵدەدات. ئەگەرچی زۆر جار لەناوبردنی كڕێژ ئاسان نییە، بەڵام بۆ چارەسەركردنی كڕێژ یان بەلای كەم نەهێشتنی خورشت و كەمكردنەوەی تۆشك، جگە لەشووشتنی پێستی سەر ڕۆژانە یەك جار یان پتر، پێویست بەشامپۆی تایبەت دەكات كە ماددەی بكوژی كەڕووی تێدابێت بۆ نموونە شامپۆی كیتۆناز Ketonaz یان سێلسن بەڕێنمایی دكتۆری پێست.