فستق بۆ نەخۆشانی شەكرە

فستق بۆ نەخۆشانی شەكرە
فستق Pistachio زۆر دەوڵەمەندە بەكانزاكانی سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، فۆسفۆر و ڤیتامینەكانی A و B، هەروەها پرۆتین، نیشاستە، زەیت، ڕیشاڵ لەخۆدەگرێت. فستق ترشە چەوری ناتێری Unsaturated تێدایە كە خۆراكێكی زۆر گرنگە بۆ شانەكانی مێشك، هەروەها كانزای فۆسفۆریش گرنگی زۆری هەیە بۆ چالاككردنەوەی سووڕی خوێن لەمێشكدا و باشتركردنی فرمانەكانی مێشك وەكو سەرنج و تەركیز و ئەزبەركردن و كردارە ماتماتیكییەكان. نەخۆشانی شەكرە سوود لەخواردنی فستق وەردەگرن بەوەی كە ئاستی شەكری خوێنیان دادەبەزێت و دەكەوێتە ژێر كۆنترۆڵەوە. خواردنی فستق یارمەتی لەش دەدات بۆ وەدەستهێنانی وزە لەخۆراكدا، هەروەها سووڕی خوێن لەگورچیلەكان باشتر دەكات و نایەڵێ كە قوم لەكۆئەندامی میزەڕۆدا بنیشێت. جگە لەمانە، فستق ددان و پوك لەگەلێك نەخۆشی دەپارێزێت، لەهەمان كاتیشدا ماسوڵكەكانی زمانەی دەمی گەدە (زمانەی نێوان كۆتایی سوورێنچك و گەدە) بەهێز دەكات بەمەشەوە نایەڵێت كە ترشەڵۆكی گەدە بگەڕێتەوە بۆ بەشی خوارەوەی سوورێنچك و هەوكردن و ئازار پەیدا بكات، هەندێك جاریش ترشەڵۆكی گەدە هەڵدەكشێ بۆ سەرەوە و نەخۆشی لەقوڕگدا پەیدا دەكات. لەئافرەتدا، خواردنی فستق یارمەتی دروستبوونی شیر دەدات و كوالیتییەكەی باشتر دەكات. گەلێك لەنەخۆشییەكانی پەیوەست بەكۆئەندامی زاوزێ بەخواردنی فستق بەبەردەوامی سووكتر دەبن، هەروەها نیشانەكانی نەخۆشییەكانی سینگ و كۆكەش سووكتر دەبن.
Top