نزیكەی 2500 ساڵ لەمەوبەر ساسی سۆیا لەچین بەكارهاتووە. ساسی سۆیا Soy sauce كانزای گرنگ لەخۆدەگرێت وەكو: كالسیۆم، ئاسن، مەگنسیۆم، كۆپەر، مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، زینك. لەلێكۆڵینەوەیەكدا هاتووە كە ئەو ماددە دژەئۆكسانانەی كە لەساسی سۆیادان چەندین جار كاریگەرترن لەو دژەئۆكسانانەی كە لەشیرەی پرتەقال و ترێ ڕەشدان، هەروەها ساسی سۆیا پرۆتین و ڤیتامین B3 لەخۆدەگرێت. ڕۆژانە خواردنی تەنیا یەك كەوچكی گەورە لەساسی سۆیا نزیكەی هەموو سوودەكانی دەگەیەنێت. سوودە تەندروستییەكانی ساسی سۆیا بریتین لە: بەهێزكردنی سستمی بەرگری لەش بەتایبەتی دژی ڤایرۆس و هەوكردنەكان بە بەكتریا، خۆپاراستن لەنەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان بۆ نموونە هاندانی سووڕی خوێن و بەهێزكردنی دیواری بۆڕییەكانی خوێن، كۆنترۆلكردنی سكچوون، پاراستنی تەندروستی دەمارەكان. دەتوانیت لەجیاتی خوێ ساسی سۆیا بۆ چەندین جۆری زەلاتە و خۆراك بەكاربهێنیت.