شكان یان قڵیشانی نینۆكەكان Brittle Nailsحاڵەتێكی نەخۆشییە كە شێوە و ڕەنگی نینۆكەكان بەشێوەیەكی بەرچاو تێكدەدات لەبەر هۆكاری خۆجێیی واتە نەخۆشی لەخودی نینۆكدا یان لەبەر نەخۆشییەكی جەستەیی. لەم حاڵەتەدا، نینۆكەكان بە ئاسانی دەشكێن و دەقڵیشێن. هۆكارەكانی شكان و قڵیشانی نینۆكەكان بریتین لە: كەمخوێنی بەتایبەتی ئەگەر درێژخایەن بێت، هەوكردنی نینۆكەكان بەكەڕووەكان Fungal nails، سستبوونی گلاندی دەرەقی Hypothyroidism، ئەكزیما Eczema كە جۆرێكە لەهەوكردنی پێست بەرانبەر بەهۆكارێكی وروژێنەر، نەخۆشی سەدەف Psoriasis، نەخۆشی خورشتی خاڵی پەمەیی یان وەنەوشەیی Lichen planus كە زیاتر لەقۆڵ و قاچەكاندا پەیدا دەبن و كاریگەری دەكەنە سەر نینۆكەكانیش، نەخۆشی سیل Tuberculosis لەسییەكاندا، پیربوون، بەركەوتنی نینۆكەكان بەماددەی كیمیایی جۆراوجۆر، بەدخۆراكی Malnutrition، زیاد بەكارهێنانی بۆیەی نینۆك )پۆلیش (Polsh و ئەسیتۆن بۆ لابردنی بۆیەی نینۆك، دەروبەرێكی كەم شێدار، بەردەوام تەڕبوونی نینۆكەكان، زەبر و برینداربوونی نینۆكەكان. زۆربەی حاڵەتەكانی شكان و قڵیشانی نینۆكەكان سوود لەكۆمەڵە ڤیتامینی B وەردەگرن، هەروەها چەوركردنی نینۆكەكان بە ماددەیەكی شێداركەرەوە.