كریستاڵەكان ماڵەكان رازاوەتر دەكەن

كریستاڵەكان ماڵەكان رازاوەتر دەكەن
كەرەستەكانی ماڵ، لە جوانترین مۆدەكاندا كار دەكەن لەسەر زیاتر رازاوەكردنی دیكۆری ماڵەكان، لە هەندێك حاڵەتدا بە كەرەستەیەكی بچووك دەتوانین گەورەترین جوانی بە دیكۆری ماڵەكاندا ببەخشین، تەنانەت وەك كەرەستەیەك دەكرێ سوودێكی تایبەتی هەبێ لە پڕكردنەوە یان دانانی لە بەشێكی دیكۆری ماڵ، لێرەدا نابێ گرنگی كریستاڵەكان، یان ئەو كریستاڵانەی بۆ رووناكی بەكاردەهێنرێن.
ئەم ئێكسسوارە، كارێكی تایبەت و جوان دەبەخشێ، لەگەڵ ئەوەی كەرەستەیەكە بۆ رووناكی ماڵ، كەچی جوانییەكی رەها و تایبەت دەبەخشێ، دەكرێ لە هەر بەشێكی ماڵدا ئەو كەرەستەیە هەبێ، بە تایبەت لە شوێنە گشتییەكانی ماڵ.
Top