كراسە جوانەكان بۆ كچۆڵەكان

كراسە جوانەكان بۆ كچۆڵەكان
منداڵە جوانەكان شایەنی جوانییەكی رەها و جلێكی شایستەن بۆ ئەوەی وەك گوڵێكی جوان برازێنرێنەوە، لێرەدا دەبێ ئەو جۆرە جلانە هەڵبژێرن بۆ ئەوەی لە نزیكەوە بە جوانییەكی تایبەت دەربكەون، بە تایبەت ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان (7 تا 12) ساڵانە دەبن، ئەمانەش پێویستیان بە جلێكە بۆ ئەوەی وەك شاجوانێك دەربكەون.

لێرەدا جوانترین جل بۆ ئەو كچۆڵانە بریتییە لە (كراس)، ئەم جۆرە كراسەش بە چەندین شێوەی جیاواز دەردەكەون، لەوانە هەن نەخشدارن، یان بە شێوەی دیكەی كە تێكەڵاوی نێوان دوو مۆدە كراوە، هەروەها رەنگەكان گرنگە بۆ ئەو جۆرە كراسانە، تەنانەت دەكرێ سوودێكی گەورەیان لێوە ببینرێ، لە جوانی و ناسكی مۆدەكانی كراسی خانمە بچووكەكان.
Top