كەرەستەكانی خواردنـــــــەوە لە دیكۆری ماڵدا

كەرەستەكانی خواردنـــــــەوە لە دیكۆری ماڵدا
جوانی و رازاوەیی ئێكسسوارەكان بە چەندین مۆدە و تایبەتمەندی دەردەكەون، لێرەدا دەبێ كار بكرێ لەسەر رازاوەكردنی ئەو ئێكسسوارانەی لە ماڵدا دەردەكەون، چونكە لە هەر شوێنێكی ماڵدا دەبێ جێگەی تایبەتی خۆیان هەبێ، بۆ هەر كاتێك كە بەكاردەهێنرێ، وەك كەرەستەیەكی تایبەت بناسرێ.

ئەوەی باسی دەكەین بریتییە لە كەرەستەكانی خواردنەوە، وەك گڵاسی ئاو، یان پەرداخ بۆ خواردنەوە، ئەم جۆرە ئێكسسوارە بە جوانییەكی گرنگ لە ماڵدا دادەنرێ، لە رێگەی دانانی لەسەرمێز یان لە شوێنی تایبەت بەخۆیەوە، هەروەها لە كاتی دانانی لە شوێنەكانی خۆیدا، هەوڵبدە رازاوە و پاك بێ، بۆ ئەوەی بە جوانی و بریقە بدرەوشێتەوە.
Top