خوارترين باڵەخانە لە جیهان

خوارترين باڵەخانە لە جیهان
دروست كردنی باڵەخانە و خانووەكان، بیرۆكەیەكی ئەندازیاری تایبەت و تەواوی پێویستە بۆ ئەوەی وەك شوێنێكی جوان دەربچن، بۆیە چەندین بیرۆكەی سەیر بۆ دروست كردنی باڵەخانەكان خراوەتە ناو كاری بیناكاری و ئەندازیارییەوە بەڵام هەندێك لەو باڵەخانانە شێوەیەكی سەیر و تایبەتیان وەرگرتووە لەوەی كە شێوەیەكی ئاسایی هەبێ.

ئەوەی دەیبینن بریتییە لە سەیرترین باڵەخانە، كە لە وڵاتی مالیزیا دروست كراوە، یەكێك نەزانێ دەڵێ بە پرۆگرامەكانی كۆمپیوتەر یاری بەو وێنەیە كراوە كەچی لە راستیدا وێنەی باڵەخانەیەكی راستەقینەیە و ماوەیەكی ماوە بۆ ئەوەی بە یەكجاری كارەكانی تەواو بێ و ببێتە سەیرترین باڵەخانە لە جیهاندا.
Top