جلوبەرگی ماڵەوەی شیاو بۆجوانتر كردنی خانمان

جلوبەرگی ماڵەوەی شیاو بۆجوانتر كردنی خانمان
جلوبەرگی خانمان لە گشت شوێنەكان دەبێ بەپێی هەڵبژاردن بێ، چونكە هەر شوێنێك جۆرە جلێكی پێویستە بۆ ئەوەی خانمان پێوەی رازاوە بن، بەتایبەت لە ماڵدا، وەك گرنگییەكی پێویست دەبێ خانمان بە ناسكی دەربكەون، هەروەها كاتێك بەرەو وەرزی گەرمی رێگە دەگرین، دەبێ جلەكان بەپێی گەرمی و كراوەیی بپۆشرێ.
یەكێك لەو جلوبەرگە ناسكانە بریتییە لە جلوبەرگی ماڵەوە كە بۆ هەموو تەمەنێك دەگونجێ، وەك جلێكی سەرەنجڕاكێش دەتوانرێ سوودی لێوە ببینرێ بۆ ئەوەی لە ماڵەوە بپۆشرێ، هەروەها دەكرێ بۆ دەرەوەش بپۆشرێ ئەگەر ستایلەكە بە شێوەیەكی جوان ئامادەكاری بۆ كرابێ. وەك جلە ناسكەكان چەندین جۆر هەن لەوانە : تراكسووت – كۆلۆن – بەدی و پانتۆڵی كراوە. ئەمەش وەك جلوبەرگێكی ناسك لە ماڵدا دەردەكەوێ.
Top