رەنگە جوانەكان بۆ بۆیە كردنی قژ

رەنگە جوانەكان بۆ بۆیە كردنی قژ
رەنگە جوانەكان بۆ رەنگكردنی قژ، یەكێكە لە مۆدە ناسكەكان، هەربۆیە خانمان هەوڵدەدەن جۆرە رەنگێك هەڵبژێرن تاوەكو لە نزیكەوە كاری نوێكاری بۆ بكرێ، یەكێك لە جوانترین رێگاكان بریتییە لە هەڵبژاردنی رەنگێكی كراوە و جوان بۆ بۆیە كردنی قژ.
دەكرێ بۆیەكان لە چەندین رەنگ تێكەڵ بكرێن، لەگەڵ ئەوەشدا دانانی بۆیەكان وادەكات جوانی قژەكان لە دەرەوە دەربكەوێ، لێرەدا چەند رەنگێك هەن دەكرێ سوودیان لێوە وەربگرین لە دانانی بۆیەكی ناسك بۆ قژ، بەڵام دەبێ رەنگەكان لە نزیك یەكتر بن، ئەم رەنگانەش بریتیین لە : رەنگی زێڕی – سوور – زەرد – زەردی كاڵ و تۆخ، ئەمەش دەبێ تەڵەكان لە رەنگێك بن، هەروەها ژێرەوەی قژەكەش لە رەنگێكی دیكە بێ.
Top