تاج ئێكسسوارێكی رازاوە بۆ قژی بووك

تاج ئێكسسوارێكی رازاوە بۆ قژی بووك
خانمانی بووك پێویستیان بە چەندین رێگا دەبێ بۆ ئەوەی لە نزیكەوە كاری جوانكاریان بۆ بكرێ، یەكێك لەو هەنگاوانە بریتییە لە دانانی ئێكسسوارەكان بۆ گشت لایەنێكی بووك، هەر یەكەش جوانی خۆی وەردەگرێ و لەگەڵ ناسكی و جوانی مۆدەی جلوبەرگ و كراسی بووك بگونجێ، یەكێك لەو ئێكسسوارانە بریتییە لە تاجی سەری بووك.
وەك ئێكسسوارێكی ناسك و كراوە كار دەكات لە جوانكاری بۆ قژ و سەری خانمانی بووك، بەمەش دەكرێ سوودی هەبێ لە جوانی و ناسكی تەسریحەدا، هەروەها یەكێك لە مەرجەكانی ئێكسسواری تاج، دەبێ ناسك و بە نەخشێكی دیار بێ، بۆ ئەوەی لە نزیك و دوورەوە دەربكەوێ. دەتوانین سوود لە ئێكسسواری تاج وەربگرین كاتێك تەسریحەكان نزم دەبن بۆ ئەوەی تاجەكە دەربكەوێ.
Top