برسی لەكەس ناپرسی!

برسی لەكەس ناپرسی!
وەكو دەڵێن (برسێتی كوێرە و كەس ناناسێ)، بەڵام وادیارە ئەو وتەیە راستە و نموونەشی هەیە، لە وڵاتی زیمبابۆی لە كیشوەری ئەفریقیا، خەڵكی ئەو وڵاتە بەهۆی برسێتی دەناڵێنن و تەنانەت هەرچی بكەوێتە بەردەمیان دەیخۆن، بەم دواییە بەهۆی نەبوونی خواردن، گۆشتی گیاندارە مردووەكانیان دەخوارد، ئەمەش وەك ناچارییەك بۆ ئەوەی لە برسێتی رزگار بن، بەمەش وا لە خەڵك دەكات هەر جۆرە خواردنێك بكەوێتە بەردەمیان دەیخۆن.
مانگێك بەر لە ئێستا فیلێك بەهۆی نەخۆشی مردبوو، ئەمەش بووە خواردنێكی زۆر و بەتام بۆ خەڵكی ئەو ناوچەیە كە بە (شیارا) ناسراوە، وەك لە وێنەكاندا دەبینن كە چۆن فیلەكە لە ماوەی تەنیا چەند كاتژمێرێك لە فیلێكی گەورە دەبێتە تەنیا ئێسقان، ئەوەیە برسێتی لە كەس ناپرسی!
Top