ئەم پیاوە زیاتر لە نیوسەدەیە مووی كورت نەكردۆتەوە

ئەم پیاوە زیاتر لە نیوسەدەیە مووی كورت نەكردۆتەوە
ماوەیەك بەر لە ئێستا باسی ئەو پیاوەمان كرد كە خاوەن درێژترین سمێڵ بوو، كەچی وادیارە ئەوانەی قژ و سمێڵیان درێژ دەكەن ژمارەیان زۆرە و كاری لەم جۆرە پێویستی بە كات و ماوەیەكی زۆر هەیە بۆ ئەوەی قژ یان سمێڵ درێژ بێ، بەڵام لەلای ئەو پیاوە چاوەڕوانییەكی زۆری كردووە تاوەكو قژی بەم جۆرە بگات.
لە وڵاتی فلیپین پیاوێك بە ناوی (سانجانا)یە، نزیكەی (51) ساڵە قژی نەبڕیوە، ئێستا قژی وەك خوری مەڕی لێهاتووە، بەمەش دەبێتە یەكێك لە سەیرترین قژ لە جیهان، قژی لەدواوە وەك تۆپەڵەیەكی لێهاتووە، درێژی ئێستای قژی دەگاتە (4) مەتر و بە (3) كەس بۆ شووشتن و پاككردنەوە هەڵیدەگرن.
Top