گەنجێك سەرینەكەی خۆی دەخوازێ!

گەنجێك سەرینەكەی خۆی دەخوازێ!
ئەوانەی بیر لە شتە سەیرەكان دەكەنەوە بە حاڵەتێكی سەیر و سەمەرە لەلای ئێمە دەردەكەوێن، تەنانەت بیرۆكەكان وەك كارێكی شێتانە دادەنرێن، دەبێ گەنجەكان ژن بهێنن یان هاوسەرگیری پێكبهێنن، بەڵام نەوەك وەكو ئەو گەنجە سەر شێتەی وڵاتی ژاپۆن بكەن، چونكە ئەو گەنجە هەڵساوە بە دۆزینەوەی كچێكی شۆخ و جوان، ئەو كچەش ناوی (سەرین)ە.
ئەو سەرینەی گشت كەسێك لە ژێر سەری دادەنێ بۆ ئەوەی بخەوێ، ئەو گەنجە ناوی (لی جن)ە و تەمەنی 28 ساڵە، دوای ئەوەی سەرینەكەی خۆی زۆر خۆشدەوێ بۆیە بڕیاری هاوسەرگیری لەگەڵدا دەدات، بەپێ یاسا لەو وڵاتە ئاساییە مرۆڤ هەر كەسێك یان هەر شتێكی بیەوێ، بۆی هەیە بیخوازێ، ئەویش هەڵساوە بە پۆشینی جلێكی بووكانە لە سەرینەكەی خۆی و بەمەش كردوویەتی بە هاوسەری خۆی، تەنانەت بۆ گشت شوێنێكی دەبات.
Top