شاری رووناكی گەڕۆك!

شاری رووناكی گەڕۆك!
ئەوەی دەیبینن یەكێكە لە سەیرترین ئوتۆمبێلەكان، كە بە جۆرێك وەك شوێنەكانی كەمالیات و دووكانەكانی شەربەت رازاوەتەوە، ئەمەش یەكێكە لە بیرۆكە سەیرەكان كاتێك شەوانە ئوتۆمبێلێكی لەم جۆرە ببینی وادەزانی شارێكە بەرەو رووت دێت، ئەو ئوتۆمبێلە سەرتاپای لە گلۆپی كارەبایی دانراوە، ئەگەر یەكێك بیر لەو لایەنە بكاتەوە دەڵێ چۆن كارەبای ئوتۆمبێلەكە بەشی ئەوەندە گلۆپە دەكات! بەڵام كە سەیری دواوەی ئەو ئوتۆمبێلە بكەین، مۆلیدەیەكی گەورە دەبینن كە كارەبا بەم كۆمەڵە گلۆپە دەدات لە جیاتی ئەوەی لە كارەبای ئوتۆمبێلەكە رابكێشرێ، تەنانەت گلۆپەكان بە كارەبا كار دەكەن نەوەك بە هێزی ئوتۆمبێل، بەمەش دەبێتە یەكێك لە سەیرترین ئوتۆمبێلەكانی جیهان.
Top