نەحت و پەیكەر...

نەحت و پەیكەر...
كارە سەیرەكان رۆژانە لە داهێنانی تازە و شتی نوێدا دەردەكەون، ئەمەش بەهۆی ئەو بیرۆكە سەیرانەیە كاتێك دەكەوێتە بەر مێشكی ئەو كەسانەی كارە سەیرەكان بە ئەنجام دەگەیەنن، ئەوەی دەیبینن بریتییە لە چەند پەیكەرێك یان چەند شێوەیەك كە بە نەحت ناسراوە لە بواری هونەری وێنەكێشان، لە ماددەیەك دروست كراوە كەس بیری بۆ ناچێ كە چ جۆرە ماددەیەكە.
ئەم ماددەیەی لێوەی بەكارهێنراوە بریتییە لە (پەنیر)، كە یەكێكە لە خۆشترین خواردنی بەیانیان، لە وڵاتی فەڕەنسا، وادیارە پەنیر زۆرە بۆیە لە كاری وێنەكێشانیشدا بەكاردێنن، ئەمەش بیرۆكەیەكە كاتێك برسی بووی بۆت هەیە ئەو وێنە و نەحاتە نۆشی گیانت بكەی!
Top