ئەمە كەروێشكە یان مەڕە

ئەمە كەروێشكە یان مەڕە
هەندێك لە گیاندارەكان جەستەیان بەشێوازێكی ناوازە گەورە دەبێ، بەمەش وادەكات ببێتە ئەو گیاندارەی كە لە شێوە و قەبارەی ئاسایی خۆی جیاوازی هەبێ، ئەوەی دەیبینن گیاندارێكی خۆشەویستە كە شێوەیەكی بچووك و دوو گوێ درێژی هەیە.
ئەمەش گیانداری كەروێشكە، بەڵام ئەو كەروێشكە بەقەد مەڕێك دەبێ، نەوەك كەروێشكێكی بچووك و ناسك بێ، لە وڵاتی ئیرلەندا ئەم كەروێشكە لە كێڵگەیەكی تایبەت گەشەی كردووە، كێشی ئێستای نزیكەی (26) كیلۆیە، كەچی كێشی هاوتەمەنەكانی تەنیا حەوت كیلۆیە، ئەمەش وادەكات كێشی ئەو كەروێشكە (3) ئەوەندەی كەروێشكێكی ئاسایی بێ.
Top