ئێكسسوار و قردێلەكانی بەستن و جوانكاری پەردە

ئێكسسوار و قردێلەكانی بەستن و جوانكاری پەردە
كاری جوانكاری بۆ ماڵەكان هەنگاوێكی پێویستە بۆ ئەوەی لەگەڵ هەر شێوازێكی تازەی ماڵدا رێگەی جوانكردن و گرنگی دان بگرینەبەر، خانمان دەبێ زیاتر بیر لەو لایانە بكەنەوە كە لە دیكۆری ماڵەكاندا جێگەی جوانییان بەرچاو و دیارە، لە كاتێكدا شێوەی دیكۆرەكان پێویستییان بە كاری تازە و نوێ دەبێ، یەكێك لەو بەشە گرنگانە بریتییە لە (ئێكسسوار و قردێلەكانی پەردەی پەنجەرەكان).
ئەمەش وەك یەكێك لە بەشە گرنگەكان بۆ جوانی زیاتر، لەگەڵ ئەوەی كاری بەستی پەردەكان دەكات، بۆیە دەبێ شێوەیەكی بەرچاو و جوانی هەبێ، چونكە لە دوورەوە دەردەكەوێ و شیاوی جوانییەكی گەورەی هەیە. بەمەش دەبێ ئاگادار بین لەوەی چ جۆرە قردێلە یان ئێكسسوارێكی بۆ هەڵدەبژێرین تاوەكو لەگەڵ جوانی و رەنگی پەردەكەش بگونجێ، هەروەها دەكرێ بە چەندین شێواز ببەسترێ و یان چەندین رەنگ لە خۆ بگرێ.
Top