ئێكسسوارە ناسكەكانی قاچ

ئێكسسوارە ناسكەكانی قاچ
چەندین جۆرە ئێكسسوار هەن، هەندێكیان بۆ جەستە و ئەوانەی دیكەش بۆ بەشی دیكە بەكاردەهێنرێن، هەر یەكە بەپێ گرنگی خۆی جوانییەكی گەورە دەبەخشێ، لێرەدا دەبێ ئاگاداری ئێكسسوارەكان بین كە چۆن بەكاردەهێنرێن و جوانی و شێوەیەكی ناسكیش ببەخشن، یەكێك لەو ئێكسسوارانە بریتییە لە ئێكسسواری پێ یان سەر قاچ، كە ئەمەش یەكێكە لە مۆدە تازەكانی ئێكسسوار. ئەم جۆرە ئێكسسوارە پێ جوان دەكات، زیاتریش گونجاندن دروست دەكات لە نێوان رەنگی پێست لەگەڵ قاچ و پێڵاوەكان، ئەمەش مەرجێكی سەرەكی هەیە كە دەبێ لەگەڵ رەنگی پێڵاوەكە بگونجێ، بەمەش دەتوانێ جوانییەكی رازاوە بە قاچی خانمان بدات، بە تایبەت ئەم ئێكسسوارە بۆ وەرزی بەهار و هاوین بەكاردەهێنرێ و جوانییەكی بەرچاو و ناسكی هەیە، ئەمەش بۆ زیاتر جوانی و رازاوەیی قاچ بەكاردەهێنرێت.
Top