مۆدەی نینۆكە دەستكردەكان

مۆدەی نینۆكە دەستكردەكان
جوانكاری نینۆكەكان یەكێكە لە ئەركە قوڕسەكان كە خانمان دەبێ گرنگی پێ بدەن، تەنانەت دەبێ لە رێگەی كاری جوانكاری و بۆیە كردن ماندووبوونێكی زۆر بكێشن بۆ ئەوەی نینۆكەكان بە جوانی دەربكەون، بۆیە یەكێك لە كارە گرنگەكانە تاوەكو گشت خانمێك بە دانانی ستایلێكی تایبەت و جوان بۆ نینۆكەكان دابنێ، بەڵام رێگەی دیكەش هەن كە خانمان بیگرنە بەر.
رێگەی دیكە بریتییە لە دانانی نینۆكە دەستكردەكان، ئەمەش وەك رێگەیەكی تایبەت و ئامادەكراو لە هەر ستایلێكی تایبەت و جوان بێ، كە گشت خانمان دەتوانن جوانییەكی گەورە دروست بكەن بۆ نینۆكەكانیان، بەمەش دەتوانین سوود وەربگرین لەم جۆرە نینۆكە دەستكردانە، لەگەڵ ئەوەشدا بوونی نەخشێكی جوان و ناسك بۆ نینۆكەكان شێوەیەكی جوان و رازاوەی دەبێ.
Top