رۆكێتەكانی حەماس و كاردانەوەكانی ئیسرائیل
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، 14/5/2021 له ماوه‌ی 40 خوله‌كدا 450 مووشه‌كی دیكه‌یان به 150 ئامانج و شوێن له كه‌رتی غه‌زه‌وه ناوه.
گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، له تویتێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه نیوه‌شه‌وی ڕابردوو، له ڕێگای 160 فڕۆكه و 6 سه‌كۆی مووشه‌كهاوێژی ئاسمانییه‌وه، 450 مووشه‌كیان له 40 خوله‌كدا ئاراسته‌ی 150 شوێن و ئامانج له كه‌رتی غه‌زه ناوە .
له دووشه‌ممه‌ی رابردوو (10/5/2021)ـه‌وه، هێرشی چڕ و فراوانی ئیسرائیل بۆ كه‌رتی غه‌زه ده‌ستی پێ كردووه و وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل دەلێت، كه سه‌دان ئامانج و شوێن و پێگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی‌یان وێرانكردووە. له به‌رامبه‌ردا له فه‌له‌ستینه‌وه هێرشی مووشه‌كی كراوه‌ته سه‌ر ئیسرائیل و فڕۆكه‌خانه‌كانیان به ئامانج گیراوه و چەند كەسێكیشیان كوژراوە و گرژییەكانی نێوان كەرتی غەزەو ئیسرائل دوای رووداوەكانی مزگەوتی ئەقسا و گەڕەكی شێخ جەرح لە قودسی رۆژهەڵات زیادیكردووە.
ئامادەكردنی: گوڵان/ ساڵح عومەر