فەرماندەی كەشتی فرۆكەهەڵگری شارل دیگۆل: تیرۆریستانی داعش بۆ دووبارە خۆبەهێزكردنەوەو پەرەپیدانی توانای سەربازی ، پشت بە خۆشاردنەوە دەبەستن

فەرماندەی كەشتی فرۆكەهەڵگری شارل دیگۆل:  تیرۆریستانی داعش بۆ دووبارە خۆبەهێزكردنەوەو پەرەپیدانی توانای سەربازی ، پشت بە خۆشاردنەوە دەبەستن

گوڵان میدیا
لە لیدوانیكدا بۆ رۆژنامەنووسان، ئەدمیراڵ مارك ئۆسیدات فەرماندەی كەشتی فرۆكە هەڵگری شارل دیگۆل لە دەریای سپی ناوەراست رایگەیاند : 18 فرۆكەی پێشكەتوومان لەجۆری راڤاڵ گەشتی چاودیری لە ئاسمانی سوریا و عێراق ئەنجامدەدەن بۆ ئەوەی چاودێری جووڵە تیرۆریستانی داعش و شیوازی پەرەپێدانی سەربازیان بكەین ، ئەمەش لەبەر ئەوەیە ، ریكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ دووبارە خۆبەهێزكردنەوە و پەرەپیدانی توانای سەربازیان پشت بە خۆشاردنەوەی ژیر زەوی دەبەستن، هەر بۆیە فەرەنسا كەشتیە جەنگیەكان و فرۆكەكانی بڵاوە پێكردووە بۆ ئەوەی پشتگیری لە هیزەكانی ئەمریكا و هێزە زەمینیەكان بكات بە ئامانجی ئەوەی بەسەر ئەم هەڕەشەیەدا زاڵ بین.
لە دریژەی لیدوانەكەیدا ئەدمیرال ئۆسیدات گووتی : ئێمە بۆ ئەم ئەركە جێ بەجێ دەكەین ؟ پێش هەموو شت بۆ ئەوەیە كە هێزەكانی هاوپەیمان و هیزەكانی ئەمنی عێراقی میكانیزمی شەڕی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعشیان لەبەر دەست بێت، بۆ ئەمەش دەبێت بەردەوام لە ئاسمانەوە چاودێری بكرێن و لە كاتی پیوستدا هیرش بكرێتە سەر جووڵەو بنكەكانیان.
Top