كەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریكا دەست بەسەر بارێكی چەكی نەناسراودا دەگرێت

كەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریكا دەست بەسەر بارێكی چەكی نەناسراودا دەگرێت
كەشتیگەلی پێنجەمی دەریایی ئەمریكا ڕایگەیاند كە ڕاونەری مووشەكە ئاراستەكراوەكان (یو. ئێس. ئێس) دەستی بەسەر بارێكی چەكی نایاساییدا گرتووە كە لە بەلەمێكی چارۆكەداری نەناسراودا بووە لەنێو سنووری ئاوی نێودەوڵەتی لە باكووری دەریای عەرەب بینراوە.
كەشتیگەلەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕوونی كردەوە كە ئەو بارە چەكە دەیان مووشەكی دژە تانكی دروستكراوی ڕووسیای تێدا بووە، جگە لە هەزاران تفەنگی جۆری تایبی چینی و سەدان تۆپی(بی . كەی ئێم) و تاپڕو سەكۆی هەڵدانی مووشەك.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە دوای ئەوەی دەست بەسەر سەرجەم چەك و تەقەمەنییەكاندا گیراوە، كە بە نایاسایی دەگوازرانەوە، مامەڵەیەكی مرۆییانە لەگەڵ سەرنشینی بەلەمەكەدا كراو خۆراك و ئاویان پێ دراوەو دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا سەرجەمیان ئازاد كران.

گوڵان- بەهادین جەلال
Top