کەنیسەی ئەرسۆدۆکسی ئەسیوپی: شەڕی تیگرای جینۆسایدە

کەنیسەی ئەرسۆدۆکسی ئەسیوپی: شەڕی تیگرای جینۆسایدە
بەتریرک ماتیاس-ی سەرۆکی کەنیسەی ئەرسۆدۆکس لە ئەسیوپیا دەڵێ: ئەو شەڕەی لە هەرێمی تیگرای لەلایەن حکومەتی ئەسیوپیاوە لە دژی خەڵکەکەی دەکرێ شەڕی مان و نەمانی خەڵکی ئەو هەرێمەیەو شەڕی جینۆسایدە، لەو شەڕەدا منداڵ و ئافرەت و کەسانی بەساڵاچووش کرژراون.
خەڵکی ئەو هەرێمە بە زمانی ئەمهەری قسەدەکەن و ئێستا حکومەتی ئەدیس ئەبابا هێرشی کردوونەتەسەرو لەدژیان وەستاوە.
لەهەمان کاتدا دینیس وادلی، بەڕێوەبەری رێکرخراوی "بریدجیس ئۆف هۆپ" کە رێکخراوێکی ئەمریکی یە بە کامیرای تەلەفۆنەکەی وێنەی ئەو بارە نالەبارەی خەلکی تیگرای گرتووە و باس لە باری خراپییان دەکات.
هەروەها ئەو زانیاریانەی ئەمریکاش باس لەوە دەکەن کە زیاتر لە (٤) چوار میلۆن کەس لە هەرێمی تیگرای پێویستییەکی لەرادەبەدەریان بە هەاوکارییە خۆراکییەکان هەیە.
بە هەزاران کەس بوونە قوربانی ئەو شەڕەی نێوان "بەرە گەلی ئازادیخوازی تیگرای" و حکومەتی ئەدیس ئابابای ئەسیوپی لەرستیدا ئە شەڕە لە ملمڵانێیەکی سیاسی گؤرا بۆ شەڕێکی خوێناوی، کەچی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەکو پێویست بەهانای خەڵکەکەیەوە نەچوون.
گوڵان میدیا-سلێمان










Top