خەڵکی جیهان مەترسی هەیە هەر کاتێک کەشتییەکەی چین بەسەر سەریاندا بەربێتەوە

خەڵکی جیهان مەترسی هەیە هەر کاتێک کەشتییەکەی چین بەسەر سەریاندا بەربێتەوە
ئەو کەشتییە چینییەی لە پێنج شەممەی رابردوو لەلایەن چین هەڵدرایە ئاسمان، بەڵام لەکۆنتڕۆڵ دەرچووەو ئەوان تاکو ئێستا ناتوانن بەشێوەی ئاسایی بیگەڕێننەوە سەر زەوی، بۆیە خەڵک لەسەرانسەری جیهان مەترسی ئەوەیان هەیە لەناکاو ئەو کەشتییە کە کێشەکەی (٢١) تەن دەبێت لەناوچەی ئاوەدانی بکەوێتە خوارەوەو زیان بە خەڵکی بگەیەنێت.
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکاش رایگەیاند کە ناتوانرێت شوێنی کەوتنەخوارەوەکەی دیاری بکەن، تەنها چەند کاتژمێرێک نەبێت پێش کەوتنەخوارەوەی، لەبەرئەوە مەترسییەکەی زیاتر بووە، چونکە شوێنی کەوتنەخوارەوەی دیار نییە.
چین ئەو کەشتییەی هەڵداوەتە ئاسمان کە بەدەوری زەوی دا بسووڕێتەوە مەبەستی بووە وێستگەیەکی ئاسمانی دروست بکات، بەڵام لە هەڵدانی یەکمجاری ئەو کەشتییە تاکو ئێستا سەرکەوتوو نەبووە.
گوڵان میدیا-سلێمان
Top