ئەمەریكا وەڵامی كوشتنی خاشقچی دەداتەوە كۆشكی سپی: ترەمپ تاوتوێی چەند بژاردەیەك دەكات

ئەمەریكا وەڵامی كوشتنی خاشقچی دەداتەوە كۆشكی سپی: ترەمپ تاوتوێی چەند بژاردەیەك دەكات
سارا ساندەرز، وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆك ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا تاوتوێی چەند بژاردەیەك دەكات وەكو وەڵامێك لەبارەی كوشتنی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنوسی سعودی.

سارا ساندەرز، وتەبێژی كۆشكی سپی رۆژی دووشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتییەكەی دۆناڵد ترەمپ تاوتوێی چەند بژاردەیەك دەكات وەك وەڵامدانەوەیەك لە بەرامبەر كوشتنی جەمال خاشقچی".

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو بژاردانەی بەڕێوەبەرایەتییەكەی دۆناڵد ترەمپ تاوتوێی دەكات جۆراوجۆرن، هەوڵدەدرێت وەڵامێكی گونجاومان بۆ ئەو رووداوە هەبێت".

جەمال خاشقچی، نوسەر و ڕۆژنامەنوسێكی سعودییە و خاوەنی گۆشەی هەفتانە بوو لە ڕۆژنامەی "واشنتن پۆست"ی ئەمەریكی.

خاشقچی بە نوسەرێكی رەخنەگری دەسەڵاتی شانشینی سعودیە ناسراوە و پاش ئەوەی ڕۆژی 2ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ سەردانی كونسوڵخانەی سعودیەی كرد لە ئیستەنبوڵ، چارەنووسی بە نادیاری مایەوە.

شەوی 19-10-2018، حكومەتی سعودیە لە راگەیەندراوێكی فەرمیدا رایگەیاند، جەمال خاشقچی لە ئەنجامی دروستبوونی شەڕ و پشێوی لەناو كونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ كوژراوە، بەڵام هیچ زانیاریەكیان لەبارەی بكوژانی خاشقچی و شوێنی تەرمەكەی ئاشكرانەكرد.


خەندان
Top