په‌نتاگۆن: هێزی مارێنز له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌به‌زێنێت

په‌نتاگۆن: هێزی مارێنز له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌به‌زێنێت
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ( په‌نتاگۆن) ئاشكرایكرد، هێزێكی ده‌ریایی ( مارێنز) پێكهاتووه‌ له‌ 2 هه‌زار و 300 سه‌رباز به‌نیازه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوه‌پێ بكرێت، ئه‌ركی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌ له‌ناوچه‌كه‌.

جۆن كیربی، وته‌بێژ به‌ناوی په‌نتاگۆن رایگه‌یاند، "ئه‌و هێزه‌ی مارێنز كه‌ له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێگیر ده‌كرێت، په‌یوه‌ندیی به‌ جه‌نگی عیراق له‌دژی داعش نابێت"، وتیشی: ئه‌و هێزه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی جه‌نگیه‌وه‌ پشتیوانیی لێده‌كرێت و له‌ئاماده‌باشیدا ده‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر رووداوێكی كتوپڕ.

به‌وته‌ی ئه‌فسه‌رێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكا ، هێزه‌كه‌ی مارێنز له‌ كوه‌یت جێگییر ده‌كرێت.

مه‌سه‌له‌ی جێگییركردنی هێزێكی مارێنزی ئه‌مریكا له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ساڵی رابردوو تاوتوێ كراوبوو له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا، پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی ئاسمانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ لێدانی داعش له‌ عیراق.






خه‌ندان
Top