ئەفغانستان- لە هێرشیکدا 10سەربازی ئەمەریکا بوونە قوربانی

ئەفغانستان- لە هێرشیکدا 10سەربازی ئەمەریکا بوونە قوربانی
١9ی حوزەیران/ یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- چەکدارانی بزوتنەوەی تالیبان لە ئەفغانستان لە هێرشێکیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا چوار سەربازی ئەو وڵاتەی کوشت، زەبیحوڵا موجاهید گوتەبیژی بزوتنەوەی تالیبان بۆ ئاژانسی فرانس پریس رایگەیاند: شەوی رابردوو چەکدارانی بزوتنەوەی تالیبان هێرشیان کردە سەر بنکەی ئاسمانی باگرامی ئەمەریکی لە ئەفغانستان و بە هۆیەوە ٤ سەربازی ئەمەریکا کوژران و 6سەربازی دیکەش برینداربوون ، هاوکات ئەوەشی راگەیاند لە هێرشەکەدا ئاسمانی بنکە سەربازییەکەی ئەمەریکا لە باگرام بەدووکەڵی هێرشەکە داپۆپشرابوو، شایەنی باسە ئەو هێرشەی تالیبان هاوکاتە لە گەڵ دەستپێکردنی دانوستان لە نێوان ئەمەریکا و یاخیبوان لە حکوومەتی ئەفغانستان.
Top