سه‌رۆكی حیزبوڵای لوبنان، سه‌ردانی شاری قوسه‌یری سووریای كردووه
رۆژنامه‌نووسێكی لوبنانی به بی بی سی راگه‌یاندووه، رۆژی شه‌ممه، حه‌سه‌ن نه‌سروڵای له ناوه‌ڕاستی شه‌قامی سه‌ره‌كیی شاری قوسه‌یر، له ناو ئوتومبێلێكی جام ره‌شدا بینیوه كه جلی سه‌ربازیی له‌به‌ردا بووه.
هاوكات، سه‌رچاوه‌كانی نزیك له حیزبوڵای لوبنان ده‌ڵێن، ئه‌مه یه‌كه‌م دیداری حه‌سه‌ن نه‌سروڵا له شاری قوسه‌یر نه‌بووه، به‌ڵكوو له رۆژانی به‌ر له گه‌مارۆدانی شاره‌كه‌ش، سه‌ردانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌ی كردووه و هێزه‌كانی حیزبوڵای به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، هه‌روه‌ها دوای داگیركردنه‌وه‌ی شاری قوسه‌یر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای رژێمی سووریا و چه‌كداره‌كانی حیزبوڵا، جارێكی دیكه سه‌ردانی شاره‌كه‌ی كردووه.
سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، سه‌رۆكی حیزبوڵای لوبنان، كه ساڵانێكه له شوێنێكی نادیار ژیان ده‌كات، رایگه‌یاندووه به‌شداریی چه‌كداره‌كانی حیزبوڵا له شه‌ڕی ناوخۆی سووریادا شاراوه نییه و به ئاشكرا یارمه‌تیی رژێمی به‌عسی سووریا ده‌كه‌ن.