ئه‌ردۆغان، خۆپیشانده‌رانی به تیرۆریست وه‌سف كرد
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی حیزبه‌كه‌ی له ئیستانبوڵ، هێرشی كرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران و گوتی گۆڕه‌پانی ته‌قیسم ناداته ده‌ست تیرۆریسته‌كان.
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها هێرشی كرده سه‌ر ئاژانسه‌كانی ده‌نگوباسی بی بی سی و سی ئێن ئێن و رۆیته‌رز و ئه‌م میدیایانه‌ی به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ و ناڕاست تۆمه‌تبار كرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی حكوومه‌ت، به هه‌زاران كه‌س له خۆپیشانده‌ران، له گۆڕه‌پانی ته‌قسیم به‌ره‌وڕووی هێزه‌كانی پۆلیس بوونه‌وه و رێگریی پۆلیس، شه‌ڕ و پێكدادانی لێكه‌وته‌وه.