(ئه‌حمه‌دینه‌ژاد) له‌مه‌ودا چی كارێك ده‌كات؟
(ئه‌حمه‌دینه‌ژاد) پاش ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی له سه‌رۆكی نوێ (حه‌سه‌ن ڕۆحانی) كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنییه‌وه، پاش ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێ، واز له سیاسه‌ت ده‌هێنێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر پیشه‌كه‌ی پێشووتری كه مامۆستایه‌تی زانكۆیه.
(ئه‌حمه‌دینه‌ژاد) له دیمانه‌یه‌كی پێشوویدا ڕایگه‌یاندووه سیاسه‌ت و به‌رپرسیارێتی ماندوویان كردووه. هه‌روه‌ك ده‌ڵێت ئه‌و بیری پۆل و قوتابی و كتێب و پرۆسه‌ی فێركردن ده‌كات، بۆیه پاش سه‌رۆكایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه و له یه‌كێك له زانكۆكاندا ده‌ست ده‌كاته‌وه به وانه گوتنه‌وه كه پێشتریش ئه‌و كاره‌ی كردووه.
جێگه‌ی باسه (ئه‌حمه‌دینه‌ژاد) بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران بووه. پێش به سه‌رۆكبوون و وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری تاران، مامۆستای زانكۆی تاران بوو.
-هەولێر