گۆڕانكاریی سەرەكی لە سیستمی سیاسەتی دەرەوەی ئێران بەدوور دەزانریت

گۆڕانكاریی سەرەكی لە سیستمی سیاسەتی دەرەوەی ئێران بەدوور دەزانریت
16 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- هەڵبژاردنەكانی سەركۆماری ئێران كاردانەوەیەكی بەربڵاوی لە دەزگا راگەیاندنەكانی بیانیدا هەبوو و هەر كامەیان بەجۆرێك بیروڕای جیاوازیان لەسەر هەڵبژاردنەكانی سەركۆماری ئێران دەربڕی.

بە پێی هەواڵی CNN، لەگەڵ ئەوەی كە خەڵكانێكی زۆر بەشداری هەڵبژاردنەكانیان كرد، بەڵام گۆڕانكاریی سەرەكی لە سیستمی سیاسەتی دەرەوەی ئێران بەدوور دەزانێ.

هەواڵگری ئەڵمانیا لە راپۆرتەكەیدا ئاماژە بە بەشداریكردنی جەماوەرێكی زۆر دەكات كە دوور لە چاوەڕوانی بووە.

تەلەڤزیۆنی حكوومی توركیا TRTرایگەیاند، ئێرانییەكان چوونە سەر سندووقی دەنگدان و جیهان چاوی بڕیوەتە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان.
هەواڵنێری چین: پێشوازی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەكانی سەركۆماری ئێران زۆر باش بووە.

كەسرا ناجی پەیامنێری بی بی سی فارسی بەشداری خەڵكی لە هەڵبژاردنەكان بە بەربڵاو دەزانێ.

رۆژنامەی گاردیەنی ئینگلتەرا وەكوو دەزگا راگەیاندنەكانی تری بیانی بەشێوەی راستەوخۆ بەشداریكردنی خەڵكی پێشان دا و باسی لە زۆریی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەكانی ئێران كرد.

كەناڵی تەلەڤزیۆنی ڕووسیا الیۆم لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ستۆدیۆی هەواڵەكان گووتی: ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە بۆ جیهان گرنگییەكی تایبەتی هەیە.
Top