میسڕ و سووریا پەیوەندیان پچڕا

میسڕ و سووریا پەیوەندیان پچڕا
16 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- حكومەتی میسر كۆبوونەوەیەكی جەماوەری بۆ \"بەهاناوەچوونی سووریا\"" رێكخست و تێیدا محەممەد مورسی، سەرۆكی ئەو وڵاتە پچڕاندنی هەموو پەیوەندییەكانی لەگەڵ رژێمی سووریا راگەیاند.

لەو كۆبوونەوە جەماوەرییەدا كە لە ستادیۆمی قاهیرە رێكخرا، مورسی رایگەیاند: \""ئەمڕۆ بڕیارمان دا هەموو پەیوەندییەكانمان بە رژێمی سووریاوە بپچڕێنین و باڵیۆزخانەی سووریا لە میسر دابخەین و بەڕێوەبەری كاری دیبلۆماسی لە شام بكێشینەوە\"".

مورسی گوتیشی: \""دەرفەت و شوێنی رژێمی بەشار ئەسەد لە داهاتووی سوریادا نییە، چونكە ئەو رژێمە تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجامداوە\"".

مورسی داوایكرد، دەستوەردان لە كاروباری نێوخۆیی سووریا نەكرێت. سەبارەت بە هەڵوێستی حیزبوڵڵا-ش گوتی: \""لە ساڵی 2006 ئێمە هاوسەنگەری حیزبوڵڵا دژی ئیسرائیل وەستاینەوە، بەڵام ئەمڕۆ دژی حیزبوڵڵا و هێرشەكانی بۆ سەر سووریا دەوەستینەوە\"".

ئاشكراشی كرد \""میسر دەستیكردووە بە راوێژكردن لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بۆ سازدانی لوتكەیەكی تایبەتی كۆمكاری عەرەبی دەربارەی سووریا\"".

داواشی لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی كرد وەك هاونیشتیمانی میسر سەیری پەنابەرانی سووریا بكەن.

لەگەڵ ئەوەی پەیوەندی میسر و سووریا لەسەردەمی رژێمی بەشار ئەسەد باش نەبووە، بەڵام لەگەڵ رووخانی حوسنی موبارەك و هاتنە سەر دەسەڵاتی ئیخوان موسلیمین لەو وڵاتە، پەیوەندییەكان هێندەی دیكە ئاڵۆزبوون. دوای ئەوەی كۆمكاری عەرەبی بڕیاری دا هەموو پەیوەندییەكانی لەگەڵ رژێمی سووریا بپچڕێنێ، بەڵام میسر یەكێك بوو لەو وڵاتانەی كە نوێنەرایەتی لە شام و باڵیۆزخانەی سووریا لە قاهیرە لە كارەكانیان بەردەوام بوون."
Top