مەیدانی تەقسیم چۆڵ كرا
دوای ئه‌وه‌ی له‌وه‌ته‌ی ٢٧/٥ه‌وه خۆپێشاندانه‌كانی ته‌قسیم به‌هۆی بڕینی چه‌ند دارێكی پاركی گه‌زی له مه‌یدانی ته‌قسیمی ئه‌سته‌نبۆڵ به‌رده‌وامه، ئێواره‌ی دوێنێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بۆ دواجار داوای له خۆپێشانده‌ران كرد مه‌یدانی ته‌قسیم چۆڵ بكه‌ن، ده‌نا پۆلیسی توركیا ده‌زانێ چۆن پێتان چۆڵ ده‌كات، دوای دوو سه‌عات له‌و لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان خۆپێشانده‌ران چۆڵیان نه‌كرد و پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ش به‌ئاگر و ئاسن كه‌وته گیانی خۆپێشانده‌ران و له ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌ته‌واوی گۆڕه‌پانه‌كه‌ی له خۆپێشانده‌ران پاك كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی دوێنێ شه‌و، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ٣٠ خۆپێشانده‌ر بریندار بوون له‌گه‌ڵ ٣ پۆلیس بریندار بوونه و هه‌ر هه‌مووی چادره‌كانی مه‌یدانی ته‌قسیمیش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كۆكراونه‌ته‌وه و هێزی پۆلیس له شوێنی رووداوه‌كه و جاده‌كانی ده‌وروبه‌ری جێگیر كراوه.
ئه‌م هێرشه‌ی پۆلیسی توركیا دوای ئه‌وه هات كه چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر (پێنجشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی رابردوو) نوێنه‌ری خۆپێشانده‌ره‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆمار، سه‌رۆك وه‌زیر و جێگری سه‌رۆك وه‌زیری توركیا كۆبوونه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێكهاتبوون كه چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گه‌زی پارك بكه‌ن.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه دووباره نوێنه‌رانی پلاتفۆرمی پشتگیری له مه‌یدانی ته‌قسیم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران كۆبوونه‌وه و سه‌ره‌تا بڕیاریان دابوو كه چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگا بكه‌ن، به‌ڵام دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه، نوێنه‌رانی پلاتفۆرمی پشتگیریكردن له مه‌یدانی ته‌قسیم له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو كه له‌ژێر یه‌ك چادردا كۆده‌بنه‌وه و درێژه به خۆپێشاندانه‌كانیان ده‌ده‌ن.
دواتر خۆپێشاندانه‌كان دووباره له مه‌یدانی ته‌قسیم ده‌ستی پێكرده‌وه و پۆلیسیش له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران هێرشی كرده سه‌ر مه‌یدانی ته‌قسیم و كۆتاییان به خۆپێشاندانه‌كان هێنا.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركی بڵاویان كرده‌وه كه به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه خۆپێشانده‌ره‌كان دووباره له مه‌یدانی ته‌قسیم ده‌ستیان به گردبوونه‌وه كرد و پولیسیش ده‌ستی به هێرش كردنه سه‌ر خۆپێشانده‌ره‌كان كرده‌وه.