فڕۆكەكانی F - 16 و پاتریوت ـی ئەمەریكا لە ئەردەن دەمێننەوە

 فڕۆكەكانی F - 16 و پاتریوت ـی ئەمەریكا لە ئەردەن دەمێننەوە
15 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- ئەمەریكا دەیەوێت، فڕۆكە \"F - 16\"" و چەكە دژە مووشەكەكانی \""پاتریوت\""ی خۆی تا كۆتاییهاتنی مانۆڕه‌هاوبەشه سەربازییه‌که‌ی لەگەڵ ئەردەن لەم وڵاتەدا بهێڵێتەوە.

یەكێك لە بەرپرسانی بەرگریی ئەمەریكا بە هەواڵگریی فەڕەنسای ڕاگەیاند: كە ئەمەریكا فڕۆكە شەڕكەرەكانی \""F - 16\"" و چەكە دژە مووشەكییەكانی \""پاتریوت\""ی خۆی تەنانەت تا دوای مانۆڕە هاوبەشە سەربازییەكەیان لە ئەردەن دەهێڵێتەوە، كە تا كۆتایی ئەم مانگە بەردەوامە.

ئەم بەرپرسە ئەمەریكییە، كە نەیویست ناوی ئاشكرا بێت، ڕایگەیاند: حكوومەتی ئەمەریكا هەروەها دەیەوێ دوای ڕاوێژ لەگەڵ ڕێبەرانی ئەردەن، هێزە سەربازییەكەی خۆی بە درێژایی كەنارەكان لەناو كەشتییە ئاوی – وشکانییه‌کاندا بێڵێتەوە.

كەشتییەكان، چەكە دژە مووشەكییەكان و فڕۆكە شەڕكەرەكانی ئەمەریكا بۆ مانۆرێك بەناوی \""شێر لە بۆسەدا\"" بۆ ئەردەن نێردراون، بەڵام بەرپرسانی ئەمەریكی بڕیاریان داوە بەپێی داخوازیی ئەردەن، سوپا و چەكەكانی خۆیان لەم وڵاتەدا بهێڵنەوە.

لەم مانۆڕەدا 2400 سەرباز، بەشێوەی گرووپێك لەگەڵ سێ كەشتیی ئاویی - وشکانی لە مانۆڕەكەدا بەشداری دەكەن. هەروەها بەرپرسانی ئەمەریكا ژمارەی فڕۆكەكانی F - 16یان ڕانەگەیاندووە."
Top