ئه‌ڵمانیا، رێكەوتی بەڕێوەچوونی یەكەم مونازه‌ره‌ی تەلەڤزیۆنی دیاری كرا

 ئه‌ڵمانیا، رێكەوتی بەڕێوەچوونی یەكەم مونازه‌ره‌ی تەلەڤزیۆنی دیاری كرا
15 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- یەكەم چەلەحانێی تەلەڤزیۆنیی پاڵێوراوانی ئەڵمانیا لە ڕۆژی یەكەمی سیپتەمبەردا بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵی مۆرگن پۆست، \"ئەنجلا مێركڵ، پاڵێوراوی حیزبی ئێئتلافی دیموكراتی مەسیحی (CDU) لە یەكەم چەلەحانێی تەلەڤزیۆنی خۆیدا، ڕۆژی یەكەمی سیپتەمبەر بەرەوڕووی ڕكابەری سەرەكییەکەی خۆی \""پیەر شتاین بروك\"" لە حیزبی سۆسیال دیموكرات (SPD) دەبێتەوە.

كەناڵی تەلەڤزیۆنی ZDF بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە باسی دەسپێكی چەلەحانێ تەلەڤزیۆنیەکانی پاڵێوراوانی ئەڵمانیای لەم ڕۆژەدا كرد. ئەم چەلەحانێیە بە هاوكاریی پڕ بینەرترین كەناڵە تەلەڤزیۆنییەكانی ئەڵمانیا (ARD، ZDF، RTL و ProSiebenSat.1) بۆ بینەران بڵاو دەبێتەوە.

شایانی باسە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ئەڵمانیادا، كە ئەنجامەكەی گەورە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دیاریی دەكات، بڕیارە ڕۆژی بیستودووهەمی سێپتەمبەر بەڕێوە بچێت."
Top