لە نه‌روێژ خزمه‌تی سه‌ربازیی بۆ خانمانیش كرا به ناچاری
په‌رله‌مانی نه‌روێژ،ڕۆژی هه‌ینی ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد كه خزمه‌تی سه‌ربازیی له‌و وڵاته‌دا ده‌كاته ناچاری به‌بێ گوێدانه ڕه‌گه‌زی كه‌سه‌كه.
ئه‌مه‌یش یه‌كه‌مین وڵاته له جیهاندا كه یاسایه‌كی له‌م شێوه‌یه ده‌رده‌كات، چونكه ئه‌گه‌رچی له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا خزمه‌تی سه‌ربازیی بۆ پیاوان ناچارییه، به‌ڵام بۆ خانمان به گشتی ئیختیارییه.
به‌گوێره‌ی یاسا نوێیه‌كه‌یش هه‌ر هاووڵاتیه‌كی نه‌روێژی كه ته‌مه‌نی له نێوان 19-44 ساڵاندا بێت، ده‌بێت خزمه‌تی سه‌ربازیی ته‌واو بكات.