سوپای ئازاد پەیمان دەدات لەماوەی 6 مانگدا رژێمی بەشار ئەسەد لەناوببات

سوپای ئازاد پەیمان دەدات لەماوەی 6 مانگدا رژێمی بەشار ئەسەد لەناوببات
15 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- سوپای ئازادی سوریا پەیمان بە گەلی سوریا دەدات لەماوەی شەش مانگی داهاتوودا رژێمی بەشار ئەسەد لەناو ببات، بە مەرجێک ئەگەر ئەمەریکا چەکیان پێ بدات، لیوا سەلیم ئیدریس فەرماندەی سوپای ئازادی سوریا بە کەناڵی جەزیرەی راگەیاند: تەرازووی شەڕ لەسوریا بۆ بەهێزی چەکی رژیمی بەشار ئەسەد دەگەریتەوە نە وەک بۆ بەشداری چەکدارانی حزبوڵای لوبنان یان چەکدارانی سەر بە ئیران ، سوپای ئازاد پێویستی بەچەکە تا بتوانیت تای تەرزووەکە بگۆریت ، ئەگەر ئەمەریکا رێگری نەکات لە پێدانی چەک بە هیزەکانی سوپای ئازاد ئەوە پەیامن دەدین لە ماوەی شەش مانگی داهتوو رژێمی ئەسەد ، بەسەرجەم بەکرێگیراوەکانی لەو ولتە لاماو ببین ، شایەنی باسە ئەمەریکا رایگەیاندووە کە ئابلوقەی قەدەغەکردنی چەک بۆسەر سوپای ئازادی سوریا لاببات ، ریگا بدات جەک بەو سوپای ئازد بدرێت.
Top