ڕۆحانی پێشەنگە

ڕۆحانی پێشەنگە
15 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- وەزیری ناوخۆی كۆماری ئیسلامیی ئێران، مستەفا ئەحمەد نەجاڕ، ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی وڵاتەكەی بە ئاماژە بە لەپێشەوەبوونی كاندیدی ڕیفۆرمخوازەكان، حەسەن ڕۆحانی ڕاگەیاند.
مستەفا ئەحمەد نەجاڕ بە تەلەڤزیۆنی فەرمیی وڵاتەكەی ڕاگەیاند، بەپێی ئەنجامە بەراییەكان، حەسەن ڕۆحانی پێشەنگە. ڕوونیشی كردەوە كە ڕۆحانی 402هەزار دەنگی لە كۆی 861.866 دەنگی جیاكراوەی بە دەست هێناوە.
وەهایش چاوەڕوان دەكرێت ئەنجامەكان بە درەنگەوە ڕابگەیەنرێت، ئەمەیش بە هۆی نوێكردنەوەی وادەی دەنگدان بۆ ماوەی 5 سەعات لە كاتی دیاریكراوی خۆی.
پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن و دەرچوونی یەكێك لە كاندیدەكانی سەرۆكایەتیی كۆمار، سەرۆككۆماری ئێستای ئەو وڵاتە، مەحموود ئەحمەدینەژاد، كۆتایی بە حوكمڕانەتیی 8 دێت كە بە كێشەگەلی ئابووری و سزاكانی ڕۆژاوا بەسەر وڵاتەكەیدا دران، بە هۆی پرۆِژەی ناوكییەوە.
حەسەن ڕۆحانی لە ماوەی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردندا، بە ئاشكرا جەختی لە گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژاوادا ڕاگەیاند، هاوكات داوای چاكسازیی لە ڕاگەیاندن و ئازادكردنی زیندانیكراوانی سیاسی دەكرد.
پاش كشانەوەی كاندیدێكی دیكەی ڕیفۆرمخوازەكان بە ناوی محەممەد ڕەزا عارفەوە، كە لەژێر ڕۆشنایی ئامۆژگارییەكانی سەرۆككۆماری پێشوو، محەممەد خاتەمییەوە بوو، ڕۆحانی پشتیوانیی زیاتری بەدەست هێنا.
بێجگە لەوە، ڕۆحانی كە ئێستا و بەپێی ئەنجامە بەراییەكان پێشەنگە، سوودی لە پشتیوانیی هەردوو سەرۆك: محەممەد خاتەمی و عەلی ئەكبەر هاشمی ڕەفسنجانییەوە بینی.
بەڵام ڕۆحانی، لە بەرانبەر ئاندیدی موحافیزكارەكان، سەعید جەلیلی و قالیباف، بەرەوڕووی بەگژداچوونێكی گەورە بووەتەوە. وەهایش بڕیارە كە ئەمڕۆ شەممە، ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئێران ڕابگەیەنرێت.
ڕابەری گشتیی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، عەلی خامەنەئی، پێشتر داوای لە گەلی ئێران كرد بە شێوەیەكی بەرفراوان بەشداریی لە پرۆسەی هەڵبژاردندا بكەن.
بەپێی سیستمی هەڵبژاردنەكە، ئەگەر هاتوو یەیكَك لە كاندیدیەكان نەیتوانی ڕیژەی 50%ـی دەنگەكان بە دەست بهێنێت، ئەوا پاش هەفتەیەك، گەڕی دووەمی دەنگدانەوە دەست پێ دەكات، ئەویش بەو كاندیدانە دەدرێت كە زۆرترین ڕیژەی دەنگیان بە دەست هێناوە.
Top