بە هۆی رووداوەكانی پاركی گەزییەوە 11 هەزار كەس بریندار بوونە

بە هۆی رووداوەكانی پاركی گەزییەوە 11 هەزار كەس بریندار بوونە
15 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- زیاتر لە 16 رۆژە خۆپیشاندانەكان لە مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆڵ و چەندین شاری دیكەی توركیا درێژەیان هەیە و رۆژی هەینیش ناوەندی مافی مرۆڤی توركیا راپۆرتێكی سەبارەت بەم رووداوانە بڵاوكردەوە.

بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی دۆغان ناوەندی مافی مرۆڤی توركیا سەبارەت بە رووداوەكانی پاركی گەزی و خۆپیشاندانەكانی مەیدانی تەقسیم و چەندین شاری دیكەی توركیا لە ماوەی 16 رۆژی رابردوودا راپۆرتێكی بەرفراوانی ئامادە كردووە.

بە پێی ئەم راپۆرتە زیاتر لە 11 هەزار و 823كەس بریندار بوونە و دوو پۆلیس، 3 خۆپیشاندەر و كارمەندێكی شارەوانی و بە گشتی 5 كەسیش كوژراون و لە سەرانسەری توركیادا 2 هەزار و 636 كەسیش لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر كراون كە لەمانە تەنیا دوو كەس بە بڕیاری دادگا زیندانی كراون و لێكۆڵینەوە لە ئەوانی دیكە بەردەوامە.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە زیاتر لە 16 رۆژە لە توركیا خۆپیشاندانە و لەم رۆژانەی دواییدا نوێنەری خۆپیشاندەرەكان لە گەڵ بەرپرسانی توركیا كۆبوونەتەوە و بڕیارە لە رێگای دانوستانەوە كێشەكە چارەسەر بكرێت.
Top