ئه‌مه‌ریكا.. تۆڕی حه‌قانی پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی پاكستان هه‌یه
تۆڕی حه‌قانی له پشتیوانی گه‌وره‌ی چه‌كدارانی تاڵیبانه و چه‌ندان جار هێرشی خوێناوی دژی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان و هێزه هاوپه‌یمانه‌كان له‌و وڵاته ئه‌نجام داوه.
كامبیرۆن مونتر بۆ رادیۆی پاكستان ده‌ڵێت، داوای به‌كۆتا هاتنی پێوه‌ندی حكوومه‌تی پاكستانی له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆڕه ده‌كه‌ین، تۆڕی هه‌واڵی (بی بی سی) بڵاویكرده‌وه.
ئه‌و له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌كانی پێنجشه‌می رابردوو كه 25 كه‌سی كرده قوربانی كشاندیه سه‌ر پێوه‌ندی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆڕه.
ده‌وترێ كه ئه‌و گروپه ئه‌نجامده‌ری ئه‌و هێرشه بوون.
هه‌روه‌ها پاكستان بوونی پێوه‌ندییه‌كی وا له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه ره‌ت ده‌كاته‌وه.