وه‌زیرى به‌رگرى ئێران: موشه‌كه‌كانى ئێران ههرِهشه نین بۆسه‌ر جیهان
گولاَن-ساڵح محمد
وه‌زیرى به‌رگرى ئێران رِهتى كرده‌وه موشه‌كه‌كانى ئێران ببێته هۆكارى ههرِهشه بۆ سه‌ر جیهان و ته‌نها بۆ به‌رگرى كرد له خاكى ئێران سودى لێوه‌رده‌گیرێت.
\"ئه‌حمه‌د وه‌حیدی\"" وه‌زیرى به‌رگرى كۆمارى ئیسلامى ئێران رِایگهیاند: موشه‌كى ئێران ته‌نها بۆ به‌رگرى كردنه له‌خۆى و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ههرِهشه نییه بۆسه‌ر هیچ ولاَتێك.
وه‌زیرى به‌رگرى ئێران وته‌كانى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا(رِۆبهرت كێتس)ـى به نادروست ناوبرد و ته‌نها به پرِوپاگهندهى له‌قه‌ڵه‌م دا كه رِایگهیاندبو موشه‌كه‌كانى ئێران مه‌ترسین له‌سه‌ر جیهان، و ئێران ده‌توانێت ئه‌وروپا موشه‌ك باران بكات.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى به‌رگرى ئێران گوتیشى: ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت به‌و پرِوپاگهندانه گوشار بخاته سه‌ر رِوسیا و چه‌واشه‌ى بكات.
"