ئۆباما: هێشتا ده‌رگاى گفتوگۆ له‌به‌رده‌م ئێران والاَیه‌

ئۆباما: هێشتا ده‌رگاى گفتوگۆ له‌به‌رده‌م ئێران والاَیه‌
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رِه‌خنه‌ى له‌ ئێران گرت و به‌هۆكارى یه‌كه‌مى زانى بۆ سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ر ولاَته‌كه‌یدا و سه‌پاندنى ئه‌م سزایه‌ش كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ به‌سه‌رى سه‌پێندروه‌ به‌ توندترین سزا ناوزه‌ندى كرد.

"باراك ئۆباما" سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند:
هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام بون بۆ وازهێنانى ئێران له‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى به‌لاَم بێ سود بوو تا بوه‌ هۆى سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ریدا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كانیدا گوتى:
ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ ئێران مافی هه‌یه‌ به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ركى هه‌یه‌ بۆیه‌ تا ئێستا ئه‌ركه‌كه‌ى خۆى به‌جێ نه‌هێناوه‌.

له‌كۆتاییدا ئۆباما داواى له‌ ئێران كرد كه‌ بگه‌رِێته‌وه‌ بۆ مێزى دانوستان و دوپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هێشتا ده‌رگاى گفتوگۆ له‌به‌رده‌م ئێران والاَیه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.
Top