ئه‌مرِۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى سزاى نوێ به‌سه‌ر ئێران ده‌سه‌پێنێت

برِیاره ئه‌مرِۆ 8-6-2010 ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كۆبونه‌وه‌یه‌كى داخراو ئه‌نجام بدات كه تایبه‌ته به تاوتوێ كردنى سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ر ئێران به‌هۆى به‌رده‌وامى له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ریه‌ك له ولاَتانى به‌رازیل و توركیا داوایان له ولاَتانى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كرده‌وه كه تاوتوێی سه‌پاندنى سزاى سه‌ر ئێران بكرێت پاشان بخرێته ده‌نگدانه‌وه به‌لاَم 15 ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و داوایه‌یان رِه‌ت كرده‌وه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها برِیاره ئه‌مرِۆ كۆبونه‌وه له‌سه‌ر سه‌پاندنى سزاى زیاتر بكرێت به‌سه‌ر ئێران بكرێت و چاوه‌رِوان ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا برِیاره‌كه په‌سه‌ند بكرێت و سزاى زیاتر به‌سه‌ر ئێران بسه‌پێنرێت.