شاندێکی گەنجانی کوردستان بەشداری کونفڕانسی ئاشتی جیهانی بوون لە تورکیا.

شاندێکی گەنجانی کوردستان بەشداری کونفڕانسی ئاشتی جیهانی بوون لە تورکیا.


کونفڕانسی ئاشتی جیهانی کە لەلایەن ڕێکخراوی ئاشتی جیهانی ڕێکخرابوو بەڕێووە چوو بە بەشداری نوێنەرانی 137 وڵات و نەتەوەی جیاواز لە جیهاندا لەنێویانیشدا شاندێکی گەنجانی کوردستان بە ئاڵا و جل و بەرگی کوردی بەشداری کونفڕانسـەکەیان کرد کە نوێنەری پارێزگاکانی هەولێر و دهوک و سلێمای و کەرکوک هەبوون، لە درێژەی کۆنفڕانسەکە نوێنەری پارێزگای هەولێر محمەد مسیح وتارێکی بۆ ئامادەبووان پێشکەشکرد تێیدا ئاماژەی بەو ئاشتی و پێکەوەژیانەی کرد کە لە کوردستان هەیە و باسیشی لە ڕولی پێشمەرگە کرد لە تێکشکاندن و کوتایی هێنانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، هروەها ئاماژەی بەوەش دا پێشمەرگە بە سەرپەرشتی سەرۆک مسعود بارزانی توانیان ئارامی و سەقامگیری بۆ ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست بگەرێننەوە و مەترسی تیرۆر لە سەر جیهان نەهێڵن، دواتر شاندەکە پڕوژە و بابەتی جوراوجوریان پێشکەش کرد و لە کوتایی کۆنفڕانسەکە شاندی کوردستان خەڵاتی ئاشتی و مەدالیای ئاشتیان پێ بەخشرا وەک چاڵاکترین باڵیوزانی ڕێکخراوەکە
Top