گومانی ژەهرخواردکردنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی روسیا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

 گومانی ژەهرخواردکردنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی روسیا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
خەندان-

لەئێستادا سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی روسیا لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی ئەڵمانیایە و باری تەندروستی تێکچوە، پشکنینە سەرەتاییەکان ئاماژە بە ژەهرخواردنی دەکەن، ئەوەش کاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەکی بەدواداهات.

پێویستە روسیا ئەنجامدەرانی ئەو کەیسە دەستنیشان بکات و رەوبەروی بەرپرسیارێتی بکاتەوە


بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمرۆ دوشەممە نەخۆشخانەی چارتی لەبەرلین ئاشکرایکرد، پشکنینەکانی ئەلێکسی ناڤالنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی روسیا دەریدەخەن ناوبراو ژەهرخوارد کراوە و ئەوەش کاردانەوەی ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی دیکەی لێکەوتەوە، ئەمڕۆش ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، پێویستە روسیا ئەنجامدەرانی ئەو کەیسە دەستنیشان بکات و رەوبەروی بەرپرسیارێتی بکاتەوە.

ئەلێکسی ناڤالنی لەفڕۆکەیەکی سیبریادا بێهۆشکەوت و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

رۆژی پێنجشەممەی رابردو لەکاتی هەڵمەتەکانی سیبریا نەخۆشکەوتوە و رەوانەی ئەڵمانیا کرا بۆ چارەسەرکردن


ناڤالنی ماوەیەکی زۆرە ئۆپۆزسیۆنی ڤیلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیایە و رۆژی پێنجشەممەی رابردو لەکاتی هەڵمەتەکانی سیبریا نەخۆشکەوتوە و رەوانەی ئەڵمانیا کرا بۆ چارەسەرکردن.

راوێژکاری ئەڵمانیا داواشی لەروسیا کردوە لێکۆڵینەوە لەکەیسی ژەهرخواردکردنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی بکات و ئەنجامدەرانی روبەروی بەرپرسیارێتی بکاتەوە.







خەندان
Top