کتێبی "دیرۆکا رۆژنامەڤانیێ ل ئاکرێ" بڵاوکرایەوە

کتێبی
کتێبی "دیرۆکا رۆژنامەڤانیێ ل ئاکرێ" دوای چاپکردنی لە چاپخانەی جەنگەڵ لە تاران بڵاوکرایەوە و نووسەری کتێبەکەش دەڵێت، کتێبەکە باس لە مێژووی رۆژنامەڤانی لە ئاکرێ دەکات لەنێوان ساڵی 1950 بۆ 2020.

زێرەڤان تەمو، نووسەری کتێبەکەیە راگەیاند، کتێبەکە باسی مێژووی رۆژنامەڤانیی ئاکرێ دەکات، وێنەی یەکەم بڵاوکراوەی رۆژنامەڤانی لە ئاکرێ تێدایە کە لە ساڵی 1950 لەسەر دەستی نووسەر و رۆژنامەڤان شاکر فەتاح بەناوی "ئاکرێ" بڵاوکرایەوە.

نووسەر لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەدات کە ئەو وەک نووسەر و رۆژنامەڤانێک ویستویەتی کە مێژووی رۆژنامەگەری لە ئاکرێ بە خوێنەران ئاشنا بکات "چونکە رۆژنامەگەری لە ئاکرێ دەستکەوتی گرنگ و سەرنجڕاکێشی هەبووە".

نووسەر خەڵکی ئاکرێیە و دەشڵێت، لە ساڵی 2017ـەوە سەرقاڵی کۆکردنەوە و نووسینی ئەو کتێبەیە و توانیویەتی لە دەرگای زۆر کەس بدات بۆ کۆکردنەوە و بە دۆکیۆمێنتکردنی ئەو بابەتانە تاوەکو لە پەرتووکێکدا کۆیان بکاتەوە و بیخاتە بەردەستی خوێنەران.










رووداو
Top