كه‌لتووری كوردی له فیستیڤاڵی فره‌كه‌لتووری كراكۆڤ نیشان درا
نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پۆڵۆنیا و سەنتەری كوردی، یه‌كێكن له هاوبه‌شانی به‌ڕێوه‌بردنی فیستیڤاڵه‌كه.
ئامانجی فیستیڤاڵه‌كه زیاتر ئاشناكردنی خه‌ڵكه به كه‌لتووری جیاوازی میلله‌تانی ناو شاری كراكۆڤ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زیاد له60 به‌رنامه‌ی جیاجیا له لایه‌ن میلله‌ته جیاوازه‌كانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن.
له یه‌كه‌م ڕۆژی فیستیڤاڵه‌كه‌دا له چه‌ند شوێنێكی جیاجیا میلله‌ته‌كان كه‌لتووری خۆیان نیشان دا. ئێمه وه‌ك كوردستانیان له بینای سەنتەری كوردی لە كراكۆڤ كۆ بووینه‌وه و چه‌ند نمایشێكی كه‌لتووری كوردیمان بەڕێوە برد.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز زیاد ڕه‌ئووف و خاتوو كەتاژینا گۆرالچیك (Katarzyna Góralczyk) به‌خێرهاتنی میوانه‌كانیان كرد و دواتر دوو هونه‌رمه‌ندی به‌توانا، ئاراد ئه‌مامغولو و سامان ئەلیاس، باسیان له مێژووی دێرینی ئامێری ده‌ف و زوڕنا بۆ ئاماده‌بووان كرد و دواتر چه‌ند پارچه موزیكێكیان پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد. به‌هۆی خۆشیی موزیكه‌كه‌وه ئاماده‌بووان كه‌وتنه جۆش‌وخرۆش و دواتر ده‌ست كرا به هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی و پۆڵۆنییه‌كانیش به منداڵ و گه‌وره‌وه به‌شدارییان له هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردیدا كرد و ھەوڵی فیربوونی لێدانی دەفیان دا.
له كۆتابه‌شی به‌رنامه‌كه‌دا، ئاماده‌بووان ڕۆیشتنه ناوه‌ندی شار و به ئاڵای كوردستان و هه‌ڵپه‌ڕكێ و میوزیكی كوردییه‌وه سه‌رنجی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی ئاماده‌بوویان بۆ لای خۆیان ڕ‌اكێشا. زۆربەی هاووڵاتییان پرسیاریان له ناو و شوێنی ئاڵا و جۆری ئامێره میوزیكییه‌كه ده‌كرد و وێنە و ڤیدێۆیان تۆمار دەكرد. له‌وێدا ده‌رفه‌تێكی باش ڕه‌خسا بۆ زیاترناساندنی كه‌لتووری كوردی به ئاماده‌بووان.
وا بڕیاره له ڕێکەوتی 1ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا و له كۆتا ڕۆژی فیستیڤاڵه‌كه‌دا به‌رنامه‌یه‌ك تایبه‌ت به كوردستان سه‌باره‌ت به سیسته‌می ڕێنووس و دیالێكتی كورد و چیرۆك بۆ مناڵان ساز بكرێت. هه‌روه‌ها كورته‌فیلمی ''كراكۆڤی من، كوردستانی من'' پێشكه‌ش ده‌كرێت و دواتر به‌ڕێز زیاد ڕه‌ئووف به‌شداریی پانێڵێك ده‌كات و زیاتر كه‌لتووری كوردی به ئاماده‌بووان ئاشنا ده‌كات.