کوڕەکەی عومەری کەریم ئاغا: تەندروستی باوکم جێگیرە

کوڕەکەی عومەری کەریم ئاغا: تەندروستی باوکم جێگیرە
بڵاوبوونەوەی هەواڵی نەخۆشکەوتنی هونەرمەندی ناوداری کورد، عومەری کەریم ئاغا، رەتدەکرێتەوە و کوڕی ئەو هونەرمەندەش دەڵێت، تەندروستی باوکم جێگیرە.

کەریم عومەر کەریم، کوڕی هونەرمەند عومەر کەریم ئاغا راگەیاند، هەواڵی نەخۆشکەوتنی باوکی راستە و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکەکاندایە لە بەشی چاودێری چر، بەڵام باری تەندروستی جێگیرە.

کوڕەکەی عومەر کەریم ئاغا گوتی "باوکم نەشتەرگەری بۆ کراوە، حاڵەتەکە ئاساییە و ئێستا رەوشی تەندروستی زۆر باشە".

هاوکات لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، عومەر ئاغا رایگەیاندووە، سووپاس بۆخوا تەندروستی من زۆر باشە و ئەو هەواڵانەی لەسەر مردنی بڵاودەکرێتەوە دوورە لە راستییەوە.

عومەری کەریم ئاغا، یەکێکە لە هونەرمەندە ناودارەکانی بواری شانۆ و دراما، لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و کاری نواندنی لە بەشێکی زۆری دراما و شانۆکاندا کردووە. ئاغا "پیاوێکی قسەخۆشە و بەشێک لە نوکتە و قسەخۆشەکانی لە دوتوێی کتێبێکدا چاپکردووە".

عومەری کەریم ئاغا بۆ بژێوی ژیانی دووکانێکی فرۆشتنی بەهاراتی لە بازاڕی کۆنی سلێمانی داناوە، بە ناوی بەهاراتی ئاغا.
Top