ترامب: هیوادارم ناچار نەبین به‌وه‌ی زیاتر له 120 هەزار سەرباز رەوانە بكەین، بۆ رووبەرووبوونەوەی ئێران

ترامب: هیوادارم ناچار نەبین به‌وه‌ی زیاتر له 120 هەزار سەرباز رەوانە بكەین، بۆ رووبەرووبوونەوەی ئێران
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەیكا، لەبارەی دەنگۆی پلانی رەوانەكردنی 120 ھەزار سەرباز بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دژی ھەڕەشەكانی ئێران، روونكردنەوە دەدات و رایگەیاند "ئه‌گه‌ر پلانمان ھەبوایە، له‌و ژماره‌ سه‌ربازه‌ زیاترمان ره‌وانه‌ ده‌كرد".

ترەمپ گوتی: "رۆژنامەی نیویۆرك تایمز، هه‌واڵی درۆ بڵاوده‌كاته‌وه‌. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌مه‌م (ره‌وانه‌كردنی سه‌رباز بۆ ناوچه‌كه‌) ده‌كرد، به‌ڵام پلانی شتێكی له‌وشێوه‌یه‌مان دانه‌ناوه‌. هیوادارم ناچار نەبین به‌وه‌ی كه‌ پلانی بۆ دابنێین. ئه‌گه‌ر پلانمان بۆ دابنایه‌، له‌و ژماره‌ سه‌ربازه‌ زیاترمان ره‌وانه‌ ده‌كرد".

ئەم گوتانەی ترەمپ دوای ئەوە دێت پێشتر رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزدا ھەواڵێكی بڵاوكردبووەوە تێیدا پشت به‌ زانیارییه‌كانی كاربه‌ده‌ستێكی باڵای ئه‌مەریكا كه‌ نه‌یویستبوو ناوی ئاشكرابكرێت، به‌ستووە بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌كرابوو كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بریكاری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مەریكا، پاتریك شاناهان، زانیاریی پێشكه‌شی راوێژكاره‌ ئه‌منییه‌ باڵاكانی تره‌مپ كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ پلانی ره‌وانه‌كردنی 120 هه‌زار سه‌رباز بۆ ناوچه‌كه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێراندا.






K24
Top